له كاتی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی ساخته‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه له كاتی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی ساخته‌دا هاووڵاتیه‌ك سوتا و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2024 قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ماڵێكدا له سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتی ئاسایی و شه‌مع (مۆم)دا كه خاوه‌نه‌كه‌ی تێكه‌ڵی كردووه و گیراوه‌یه‌كی لێ دروستكردووه و له‌ڕێگه‌ی ئۆنلایه‌نه‌وه به زه‌یتی زه‌یتون فرۆشتویه‌تی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ئاگاداركراون له‌كاتی روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، ده‌ركه‌وتووه له‌ماڵێكدا كاری تێكه‌ڵكردنی زه‌یتی چێشت و مۆم ده‌كرێت و به رۆنی زه‌یتون ده‌فرۆشرێت".
راشیگه‌یاند كه "راسته‌وخۆ رێكاره‌كان ده‌ستیان پێكرد و ده‌ركه‌وت كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه له‌رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه ئه‌و كاره‌ی كردووه و به‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین فرۆشتویه‌تی به هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت به‌كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
له‌باره‌ی زیانه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه د. ئیدریس ئه‌حمه‌د- نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌و گیراوه‌یه‌ی كه به زه‌یتی زه‌یتون فرۆشراوه زیانی بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌ناسه‌و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان و دروستبونی هه‌ستیاری سه‌ر پێست هه‌یه".
PM:05:41:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت