"بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه"
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه بڕیارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌قی بڕیارێكی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی 100%ـی سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران، تایبه‌ت به (به‌شداریی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كه‌یه:
به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره (3)ـی ساڵی 1992هه‌مواركراو و ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ژماره (128) له 27-03-2024، له‌سه‌ر پێشنیازی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا به:
1. لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی 100%ـی سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران، تایبه‌ت به (به‌شداریی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) به مه‌رجێك له ماوه‌ی (90) رۆژی كار له رێككه‌وتی، به‌كاربوونی ئه‌م بڕیاره‌وه ته‌واوی 100٪ـی بڕی پاره‌ی به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بده‌ن.
2. سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له ڕۆژی گشتاندنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
3. ئه‌م بڕیاره له ڕۆژنامه‌ی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
PM:04:19:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت