قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیانی له كفری كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كردنه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیاندا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته ستراتیژی زانكۆكه پێگه‌یاندنی خوێندكاران و ئاماده‌كردنیان بێت بۆ چوونه ناو بازاڕی كاره‌وه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كفری، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیانی كرده‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 14ی نیسان به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان ئاماده‌یبوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌ی له دانیشتوانی كفری و به‌ڕێوبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان كرد و دوای گوێگرتن له داواكاری و پلانی پێشخستنی زانكۆكه، داوای لێ‌كردن به هه‌موو توانایانه‌وه كار بكه‌ن زانكۆكه بكه‌نه زانكۆیه‌كی نموونه‌یی بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
وتیشی: "پێویسته ستراتیژی زانكۆكه پێگه‌یاندنی خوێندكاران بێت به توانایه‌كی به‌رزی زانستییه‌وه و ئاماده‌كردنیان بێت بۆ چوونه ناو بازاڕی كاره‌وه".
PM:03:49:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت