قوباد تاڵه‌بانی له رۆژی ئه‌نفالدا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی ئه‌نفالدا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له گوندی دێبنه تاجه گوڵینه‌ی رێز و وه‌فای له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان دانا. دواتر له كفری وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حه‌سیره‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه، 14ی نیسانی 2024، له رۆژی ئه‌نفالدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رێزگرتن له یادی شه‌هیدانی ئه‌نفال، له گوندی دێبنه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كرد و تاجه گوڵینه‌ی رێز و وه‌فای له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه دانا.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌وباره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "بۆ گه‌لی كورد، گه‌رمیان خاكی پیرۆزه، چونكه بست به بستی ئه‌م خاكه شوێنپێی شه‌هیدێكی ئه‌نفالی له ئامێز گرتووه".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "به دڵنیاییشه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی كورد بمێنێت نه تاوانی ئه‌نفال و نه یاد و ناوی پیرۆزی 182 هه‌زار شه‌هیدی ئه‌نفال له‌بیر ده‌كات".
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ له دێبنه‌ی ئازیز به یادی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال تاجه گوڵینه‌مان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان دانا. یاد و ناویان بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵماندا به پیرۆزی هه‌ڵده‌گرین".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "كورد ئه‌و میلله‌ته‌یه كه به‌ناو ئاگر و دۆزه‌خی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕی و هه‌روا زیندوو و له‌سه‌رپێ ماوه‌ته‌وه، بۆیه بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش هه‌روا زیندوو ده‌مێنێته‌وه".
دواتر به یاوه‌ری كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با و ئه‌حمه‌د مفتی بریكاری وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حه‌سیره‌ی كرد و به‌شه جیاوازه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ر كردوه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێوه‌بردنی وێستگه‌كه كرد كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه توانیوویانه پڕۆژه‌كه سه‌رپێ بخه‌ن و داوای لێ‌كردن كاربكه‌ن بۆ فراوانتركردنی پڕۆژه‌كه له داهاتوودا.
وه‌بیریشی هێنایه‌وه كه پڕۆژه‌كه جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی بوو كه له ساڵی 2018دا، به‌ڵێنی به دانیشتووانی كفری دابوو كێشه‌ی گازی به‌فیڕۆچووی گه‌رمیان كه زیانی به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندبوو چاره‌سه‌ر بكات و به دروستكردنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له گازه به فیڕۆچووه‌كه وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن و خزمه‌تی ناوچه‌كه‌ی پێ بكه‌ن.
وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حه‌سیره له ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 160 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه.
PM:03:03:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت