وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامانجی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیلی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ئامانجیان له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر ئیسرائیل، "ته‌مبێكردنی رژێمی زایۆنی بوو".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2024، حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "10 رۆژ كاتمان ره‌خساند بۆ كاره دیپلۆماسییه‌كان به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌مان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئیسرائیل مانگی رابردوو دوو راوێژكاری ئێرانی كردووه‌ته ئامانج، هاوشێوه‌ی خۆی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یمان داوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له هێرشكردنه سه‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه كه له‌وێوه هێشكراوه‌ته سه‌ر كۆنسوڵخانه‌كه‌مان له سوریا، ئاگامان له ورده‌كارییه‌كان بوو و زانیمان له كوێی ئه‌و بنكه ئاسمانییه بده‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: "ئامانجمان له هێرشه‌كه ته‌مبێكردنی رژێمی زایۆنی بوو".
ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان راشیگه‌یاند كه "نزیكه‌ی 72 كاتژمێر به‌ر له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، زانیاریمان به دراوسێكانمان دا كه وه‌ڵامی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رگری ره‌وای خۆیه‌تی".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "شه‌وی رابردوو هێزه‌كانمان ئامانجه‌كانیان به سه‌ركه‌وتووی له ئیسرائیل پێكاوه، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی ئیسرائیل كه كونسوڵخانه‌كه‌مانی كرده ئامانج له دیمه‌شق بۆردومانكراوه".
شه‌وی شه‌ممه 13-04-2024 تا به‌ره‌به‌یان، ئێران له رێگه‌ی نزیكه‌ی 300 درۆن و مووشه‌كی كروزه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشه‌كه زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانیان خستوونه‌ته خواره‌وه.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه‌دا هات رۆژی 01-04-2024 كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كرایه ئامانج و حه‌وت كه‌س، كه دووانیان فه‌رمانده و ئه‌وانی دیكه‌ش راوێژكاری سه‌ربازیی ئێران بوون، كوژران؛ ئێران تۆمه‌ته‌كه‌ی خسته‌پاڵ ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرد.
به‌شێك له درۆن و مووشه‌كه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران به ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕبوون، كه ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئه‌مریكاوه له سنووری سلێمانی و هه‌ولێر خرانه‌خواره‌وه.
PM:02:49:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت