ئاگرێكی گه‌وره له كۆگای به‌نزینخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و شه‌ممه ئاگرێکی گەورە لە کۆگای بەنزیخانەی کۆچەر لەسه‌ر رێگای هەولێر-مه‌خمور کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگره‌كه‌ن.
به‌وته‌ی کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئاگره‌كه کاتژمێر 8:40 خوله‌كی ئێوارەی ئەمڕۆ كه‌وتوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه کۆگەیەکی سووتەمەنی لە نزیک ناحیەی شەمامک سوتاوه.
میراوده‌لی وتیشی: شەش تیمی بەرگریی شارستانیمان بەپەلە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
سێ ساڵ لەمەوبەر هەمان کۆگای سوتەمەنی ئاگری گرت و ئەوکات شۆفێری بارهەڵگرێکی گواستنەوەی بەنزین گیانی لەدەستدا.
PM:09:11:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت