له ئوسترالیا هێرشكرا و شهش كهس به چهقۆ کوژران
وێستگه نیوزـ
کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر سهردانكهرانی مۆڵێك له شاری سیدنی ئوسترالیا و شەش کەسی کوشت و هەشتی دیکەشی بریندار کرد كه یهكێكیان منداڵێكی 9 مانگه.
لە یەکێک لە قەرهباڵغترین مۆڵەکانی سەنتەری شاری سیدنی، پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵکی ناو مۆڵەکە و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش منداڵێکی تەمەن نۆ مانگانە.
پۆلیسی سیدنی لهبارهی رووداوەکە رەتیکردەوە هێرشەکە تیرۆریستی بێت و ناسنامەی هێرشبەرەکەشی رانهگهیاند، بەڵام وتی: دوای ئەوەی کەسەکە کردوەکەی ئەنجامداوە، هەوڵی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیسی ئافرەتیشی داوه، دواتر لەلایەن ئەفسەرەکەوە تەقەی لێكراوهو كوژراوه.
PM:07:43:13/04/2024
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت