سوپای ئیسرائیل: حزبوڵا به درۆن و موشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر وڵاته‌كه‌مان
وێستگه‌نیوزـ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، حزبوڵای لوبنان بە دوو درۆن و سێ مووشەک هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەیەکی سەر سنوور.
سوپاکە ئاماژە بەوە دەکات، حزبوڵا سەرەتا بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی حانیتا لە باکووری ئەو وڵاتە و دواتر سێ مووشەکی ئاراستەی هەمان ناوچە کردووە.
لای خۆیه‌وه حزبوڵا رایگەیاند، پێگەیەکی هێزەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل هیچ زانیاریێکی لەبارەی زیانەکان نەخستووەتەڕوو، بەڵام باس لەوە دەکات کە سەربازەکانی بە تۆپباران وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکانیان داوەتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا دێت گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل فراوانتر ده‌بێت و ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 12ی نیسانی 2024، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه كه له باشووری لوبنانه‌وه 50 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانییه‌وه مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێكانی ئیسرائیل كران.
حزبوڵای لوبنانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌م هێرشه وه‌ك كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی ته‌یبه و عیتا شه‌عب و ماڵه مه‌ده‌نییه‌كانی باشووری لوبنان.
PM:06:13:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت