بههۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له شهقڵاوه 13 كهس بریندار بوون
وێستگهنیوزـ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شهممه 13ی نیسانی 2024، لە سنووری شەقڵاوە رووداوێكی هاتوچۆ رووی دا و لە ئەنجامدا 13 كەس بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان تەکسییەکی نیسان سەنی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری نیسان تیدا روویداوە، تیمەکانی هاتوچۆ سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و ژمارەیەک بەڵگە هەڵگیراونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە رایگهیاند: "ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەشداربوون لە گواستنەوەی بریندارەکان کە لە نێو بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاو هەن، برینداری سەختیش هەیە، هەر لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەری تەواویان بۆ دەکرێت".
PM:04:37:13/04/2024
ئهم بابهته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت