نوێترین زانیاری له باره‌ی ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی چوار بۆ به‌غدا
وێستگه‌نیوزـ
لیستی مووچه‌ی مانگی چوار فه‌رمانگه‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌غداو ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: به‌شێكی زۆری لیستی مووچه پێش جه‌ژن ئاماده‌كراون و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسان، كه ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ماون لیسته‌كانیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێن تا ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی به‌غدای بكه‌ن".
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وێستگه‌نیوز، له سنووری سلێمانی زۆرینه‌ی فه‌رمانگه‌كان لیستی مووچه‌یان ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ته‌نیا رێژه‌ی سه‌دا 20ی ماوه و ئه‌ویش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به زوویی ئاماده‌ی بكه‌ن.
هاوكات مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هه‌رێم رایگەیاندووه، لەم هەفتەیە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت، هەر لەم هەفتەیە لیستەکە دەنێردرێتە بەغدا.
عێراق 22ـی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات، هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه، لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچەی مووچەخۆران راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکات.
PM:03:44:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 9776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت