ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له غه‌ززه گه‌یشته 33 هه‌زار و 686 كه‌س
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 33 هه‌زار و 686 كه‌س.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی ئاداری 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 33 ھه‌زار و 686 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له 24 كاتژمێری رابردوودا له كه‌رتی غه‌ززه 52 كه‌س كوژراون و 95ی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕاشیگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه تا ئێستا له غه‌ززه بریندار بوون گه‌یشتووه‌ته 76 ھه‌زار و 309 كه‌س.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه هێشتا ژماره‌یه‌ك قوربانی له ژێر داروپه‌ردوو و له‌سه‌ر ڕێگاكان ماون و تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی ناتوانن ده‌ستیان پێیان بگات.
پێشتر روانگه‌ی مافی مرۆڤی یۆرۆ-ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندبوو كه "زیاتر له 13 هه‌زار فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه بێسه‌روشوێنن".
PM:02:39:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت