ئێران له گه‌رووی هورمز ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت
وێستگه‌نیوز-
له نزیك گه‌روی ھورمز له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گیرا و دواتر میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گیراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024 ئاژانسی ئه‌سۆشێتید پرێس رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ھێلیكۆپته‌رێكی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه له گه‌روی ھورمز ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كدا گیراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كه‌شتییه‌كه سوته‌مه‌نی ھه‌ڵگرتووه و له گه‌روی ھورمز و نزیك كه‌ناراوه‌كانی عومان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه، تیمی كه‌شتیه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
وه‌ك ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌شتیه‌كه‌ی ناوی " MSC Aries"یه و ئاڵای پورتوگالی ھه‌ڵكردووه و سه‌ر به گروپی زۆدیاكه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌به‌كه‌یان ملیاردێرێكی ئیسرائیلییه و به‌ره‌و دوبه‌ی به‌ڕێوه‌بووه و دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جی پی ئێسه‌كه‌ی كوژرێنراوه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیل‌دا گرت.
ئاژانسی ته‌سنیم ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگردا گرت كه په‌یوه‌ندی به قه‌واره‌ی زایۆنیستییه‌وه هه‌بوو".
راشیگه‌یاندووه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م كه‌شتییه بارهه‌ڵگره كه ناوی (MSC Aries)ی له‌سه‌ره، ئاڵای پورتوگالی هه‌ڵكردووه و په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای زۆدیاك ماریتایمه‌وه هه‌یه كه بنكه‌كه‌ی له له‌نده‌نه و خاوه‌نه‌كه‌ی ملیاردێری ئیسرائیلی (Eyal Ofer) ئیال ئۆفه‌ره.
PM:01:56:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت