سودانی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا بباته قۆناغێكی نوێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گاته واشنتۆن و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سودانی وتی: "سه‌ردانه‌كه له دۆخێكی ناسك و هه‌ستیاردایه، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و تاوانانه‌ی كه له ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی بێ‌تاوان ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ك ترس له فراوانبوونی ناوچه‌ی جه‌نگ هه‌یه".
وتیشی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ قۆناغێكی نوێ، كه بریتییه له كاراكردنی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی، كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به چاكسازییه ئابووری و داراییه‌كان و بواره گرنگه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها هاوكاری به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان".
سودانی جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، كه له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایدن، "دۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و گرژییه‌ی كه تێیدا ده‌بینرێت و ڕۆڵی هاوبه‌ش له كاركردن بۆ سه‌قامگیركردنی دۆخه‌كه و رێگریكردن له فراوانبوونی ململانێكان به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری گشتی هه‌بێت، تاووتوێ ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت، كه ئامانج لێی گه‌یشتنه به كارنامه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به رۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقدا".
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌كه‌ی، شاندێكی حكومی و په‌رله‌مانی یاوه‌ری سودانی ده‌كات بۆ واشنتۆن كه ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ڕاوێژكار له‌خۆده‌گرن، جگه له نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت، له‌نێویاندا بازرگانان و پیشه‌سازییه‌كانی پسپۆڕ له كه‌رته جیاوازه‌كاندا و له دیداره‌كاندا گفتوگۆی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، هه‌روه‌ها تاووتوێی كۆمه‌ڵێك دۆسێی ئابووری، دارایی، بازرگانی و ئه‌منی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دۆسێكانی په‌یوه‌ست به په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و شتی دیكه‌ش و ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا ئیمزا ده‌كرێن.
هه‌روه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌دا یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی (HCC) ئه‌نجام ده‌درێت، به ئامانجی به‌رده‌وامبوون له چالاككردنی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی، له میحوه‌ره‌كانی وزه، هاوكاری بانكی و دارایی، گواستنه‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌و پوله عێراقییه‌كان و كه‌رتی بازرگانی، جگه له فێربوون و ڕۆشنبیری.
PM:01:41:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت