"سوپای ئیسرائیل و موساد پلانی ھێرشكردنه سه‌ر ئێرانیان په‌سه‌ند كرد"
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته "موساد"، پلانی ھێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانیان په‌سه‌ند كرد، ئه‌گه‌ر تاران ھێرش بكاته سه‌ر ته‌لئه‌بیب.
دوای ھێرشه‌كه‌ی ھه‌فته‌ی ڕابردووی ئیسرائیل بۆسه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا، گرژییه‌كان له ناوچه‌كه زیاتر بووه به تایبه‌تیش كه ئێستا تاران و ته‌لئه‌بیب ھه‌ڕشه‌ی ھێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعووت ئه‌حرۆنووتی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه كه "سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای موساد، پلانی ھێرشكردنه سه‌ر ئێرانیان په‌سه‌ند كردووه، ئه‌گه‌ر له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه ھێرش بكرێته سه‌ر ئیسرائیل".
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه باسی له‌وه كردووه كه "جگه له‌وه‌ش، ھه‌ماھه‌نگییه‌كانی نێوان سوپای ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، زیادی كردووه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ره‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران له‌نێویاندا محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سوریا و لوبنان، له‌وپه‌ڕیدایه.
دواتر به‌رپرسانی ئێران چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان له ئیسرائیل كرد و به‌پێی زانیاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و میدیاكانی رۆژئاوا ئه‌گه‌ر هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئێران گورز له ئیسرائیل بوه‌شێنێت.
PM:01:06:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت