به‌رگری روسیا: له هه‌فته‌ی رابردوو 6 هه‌زار و 685 سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا زیانه‌كانی سوپای ئۆكرانیای له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه زیاتر له 6 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون.
رۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، كۆی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی ئۆكرانیای بڵاوكردووه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌و هه‌فته‌یه‌دا، زیاد له 6 هه‌زار و 685 سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون.
به‌رگری روسیا ده‌ڵێت: "له‌هه‌مان ماوه‌دا هه‌زار و 712 درۆن و موشه‌كی خۆرئاوایی كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا ته‌قاندویانه، خراونه‌ته خواره‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی روسیا له ئۆكرانیا، هاتووه له به‌رواری 6ی نیسان تاكو 12 نیسانی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی روسیا به‌رپه‌رچی هه‌وڵه‌كانی ئۆكرانیای داوه‌ته‌وه كه ویستویانه "زیان به پیشه‌سازی نه‌وت و غاز و سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی روسیا بگه‌یه‌نن".
له به‌رامبه‌ردا روسیا گورزێكی به‌رفراوان و 47 بۆردومانی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشكایی، كردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌كانی عه‌مباركردنی سووته‌مه‌نی و ژێرخانی وزه و كۆمه‌ڵگا پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كان له ئۆكرانیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا،ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه نیوه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئۆكرانیا له به‌ره‌ی دۆنیتسك كوژراون. هێزه‌كانی روسیا له‌و به‌ره‌یه‌دا، زیاد له 3 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوشتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه له به‌ره‌ی ئه‌فدییفكا زیاد له 2 هه‌زار و 130 سه‌ربازی ئۆكرانیا كوژراون.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، زیانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، به‌م جۆره بووه:
*تێكشكاندنی 5 سه‌كۆی SAMP/T موشه‌كی فه‌ره‌نسی و ئیتالی و S-300 و S-125 ، له‌گه‌ڵ دوو وێستگه‌ی رادار
*خستنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێكی "نبتۆن"ی دژه كه‌شتی، 12 بۆمبی ئاراسته‌كراوی "هامر"ی فه‌ره‌نسی و "JDAM"ی ئه‌مریكی، 25 موشه‌ك له جۆری هیمارس و هۆریكان
*تێكشكاندنی 17 تانكی ئۆكرانی
*خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌زار و 712 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی
*له‌و هه‌فته‌یه‌دا 21 سه‌ربازی ئۆكرانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه
PM:12:50:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت