هۆڵه‌ندا كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر داخست
وێستگه‌نیوز-
كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر داخرا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند كه به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیله‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024 كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بڕیاریدا كاره‌كانی رابگرێت.
وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بڕیاری داخستنی كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه داوه.
هاوكات بڕیاره هۆڵه‌ندا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ئێران دابخات.
ئه‌م رێكاره‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌هۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیله بۆسه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران له‌نێویاندا محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سوریا و لوبنان.
دواتر به‌رپرسانی ئێران چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان له ئیسرائیل كرد و به‌پێی زانیاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و میدیاكانی رۆژئاوا ئه‌گه‌ر هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئێران گورز له ئیسرائیل بوه‌شێنێت.
AM:11:44:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت