وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ سبه‌ینێ ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی) ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ یادی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی) كرد.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 14ی 4ی 2024، له‌وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ر له ده‌ستپێكی وانه‌ی یه‌كه‌م چه‌ند ساتێك به بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌وه‌ستن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه كه "پاشتر باسی ئه‌م تاوانه بۆ قوتابیان و خوێندكاران ده‌كرێت".
AM:11:12:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 11276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت