دوای نه‌مسا، فه‌ره‌نسا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران راده‌گرێت
فڕۆکەیەکی ێلی ئاسمانیی فه‌ره‌نسا (ئێر فرانس)
وێستگه‌نیوز-
دوای هێڵی ئاسمانی نه‌مسا، هیڵی ئاسمانی فه‌ره‌نساش بڕیاری دا به‌هۆكاری به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و ئیسرائیل دژ به یه‌كتری، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران رابگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024، كۆمپانیای هێلی ئاسمانیی فه‌ره‌نسی (ئێر فرانس) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه به هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له ئه‌مڕۆوه، ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران راده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه گه‌شتی فڕۆكه‌كان له ئاسمانی ئیسرائیل سنووردار بوون.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشداری دا به فه‌ره‌نسییه‌كان و داوای كرد به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له دژی ئیسرائیل، گه‌شت بۆ وڵاتانی ئێران، ئیسرائیل، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین نه‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ هه‌ینی، هێڵی ئاسمانی نه‌مسا ڕایگه‌یاندبوو كه تا 18ی ئه‌م مانگه ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران ڕاگرتووه، چونكه پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تیی گه‌شتیاره‌كان و تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كانی له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت.
هاوكات حكومه‌تی نه‌مساش داواشی له هاووڵاتییانی كردووه هه‌رچی زووه خاكی ئێران جێ بهێڵن.
ئێواره‌ی 1ی نیسانی 2024 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشت باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران كوژران له‌نێویاندا محه‌مه‌د زاهیدی به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی پاسداران له سوریا و لوبنان.
به‌وهۆیه‌شه‌وه تاران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات و به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان پێده‌چێت له‌هه‌ر ئان و ساتێك بێت، ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
AM:10:13:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت