به‌تاوانى سیخوڕی، سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكیدا سه‌پێنرا
ڤیكتۆر مانوێل رۆچا
وێستگه‌نیوز، فرانس پرێس-
دوای تاوانباركردنی به سیخوڕیكردن بۆ كوبا كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكایه، سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكادا سه‌پێنرا.
دوێنی هه‌ینی له شاری میامی و دوای ئه‌وه‌ی به سیخوڕیكردن بۆ ماوه‌ی ساڵانێك بۆ كوبا كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكایه تاوانبار كرا، سزای به‌سه‌ر 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڤیكتۆر مانوێل رۆچا دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكیدا سه‌پێنرا.
سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می رابردوو، ڤیكتۆر مانوێل رۆچای ته‌مه‌ن 73 ساڵ ده‌ستگیركرا و تۆمه‌تباركرا به سیخوڕیكردن بۆ حكومه‌تی شیوعی كوبا له‌وكاته‌ی له پۆستی باڵای دیپلۆماتیدا بووه و ده‌ستی به به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان گه‌یشتووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بووه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی پێشوو كه دانی به تۆمه‌ته‌كانیدا ناوه، به‌پێی ئه‌وه‌ی دادوه‌ر بێپ بلوم له كۆتایی دانیشتنێكی سێ كاتژمێر و نیودا وتی، "توندترین سزای یاسایی دیاریكراو"ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و به بڕی نیو ملیۆن دۆلار غه‌رامه كراوه.
مێریك گارلاند وه‌زیری دادی ئه‌مریكا له كاتی ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ته‌كاندا رایگه‌یاند كه ئه‌م كه‌یسه "یه‌كێكه له درێژترین ده‌ستێوه‌ردانه‌كان كه به‌رزترین ئاستی سیخوڕی بیانی له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكادا ده‌گرێته‌وه".
وتیشی: "بۆ ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵ ڕۆچا وه‌ك سیخوڕێكی نهێنی بۆ ده‌وڵه‌تی كوبا كاری كردووه"، به‌رله‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (FBI) ئاشكرای بكات.
بریكاری نهێنی
ڤیكتۆر مانوێل ڕۆچا له‌ماوه‌ی كاركردنیدا چه‌ندین پۆستی باڵای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بووه. پێش ئه‌وه‌ی له ساڵانی 2000 بۆ 2001دا وه‌ك باڵیۆز له پۆلیڤیا كۆتایی به ژیانی پیشه‌یی خۆی بهێنێت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
له نێوان ساڵانی 1994 بۆ 1995 له‌وكاته‌ی بیل كلینتۆن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، رۆچا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بووه، كه ده‌زگایه‌كی سه‌ر به كۆشكی سپییه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دادوه‌ری، له زۆرێك له باڵیۆزخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مریكای لاتین پۆستی هه‌بووه، له‌نێویاندا هاڤانا.
رۆچا له كۆڵۆمبیا له‌دایكبووه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی به‌ده‌ستهێناوه و به‌پێی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه، له ساڵی 1981ه‌وه ده‌ستیكردووه به كاركردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ره‌كی حكومه‌تی شیوعی كوبا.
وه‌ك وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2002 و دوای 30 ساڵ كاركردن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌جێهێشت، رۆچا وه‌ك سیخوڕێك بۆ كوبا به‌رده‌وام بووه له كاركردن.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دادوه‌ریدا هاتووه، ناوبراو له‌لایه‌ن بریكارێكی FBI ئاشكراكراوه كه له ساڵانی 2002 و 2023 وه‌ك بریكارێك له ده‌زگای هه‌واڵگری كوبا خۆی ده‌رخستووه.
رۆچا به وریاییه‌وه خۆی له ئه‌گه‌ری شوێنپێهه‌ڵگرتن به‌دوور گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌م بریكاره نهێنییه‌دا چووه بۆ چاوپێكه‌وتنێك، كه رادیۆ و كامێرایه‌كی شاردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان تۆمار بكات.
"مه‌زن"
ئه‌و له‌گه‌ڵ بریكاری نهێنی سه‌باره‌ت به "هاوڕێیان" له كوبا قسه‌ی كرد، داوای لێ‌كرد "سڵاوی گه‌رمی" خۆی بگه‌یه‌نێته فه‌رمانده‌یی هه‌واڵگری له هاڤانا و باسی ئه‌و "قوربانییه گه‌وره‌یه"ی كرد كه له ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك بریكارێكی نهێنی پێشكه‌شی كوبای كردووه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ هه‌مان بریكاری ساخته له میامی وتوویه‌تی ئه‌وه‌ی كه "له ماوه‌ی نزیكه‌ی چل ساڵدا" بۆ حكومه‌تی كوبای كردووه "زۆر گه‌وره‌یه".
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوودا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه باڵیۆزی پێشوو كه له میامی نیشته‌جێیه، "هه‌میشه ئه‌مریكای به 'دوژمن' ناوبردووه و وشه‌ی 'ئێمه'ی به‌كارهێناوه بۆ ئاماژه‌دان به خۆی و كوبا".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دوژمن، له دوای شۆڕشی شیوعی له كوبا له ساڵی 1959 له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕی سارددا، چه‌ندین حاڵه‌تی سیخوڕی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له ساڵی 2001دا ئانا مۆنتیس، شرۆڤه‌كاری هه‌واڵگری سه‌ربازی به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركرا و دانی به‌وه‌دانا كه زیاتر له ده ساڵ زانیاری هه‌واڵگری بۆ كوبا كۆكردۆته‌وه. له ساڵی 2010دا، دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی كێندڵ مایه‌رز، دوای ئه‌وه‌ی تاوانبار كرا به‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ سیخوڕی بۆ هاڤانا كردووه، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوای نیشتنه‌وه شكستخواردووه‌كه‌ی كه‌نداوی به‌رازه‌كان له ساڵی 1961دا، ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) چه‌ندین جار هه‌وڵی تیرۆركردنی به‌رپرسانی كوبای داوه.
ئه‌مریكا له ساڵی 1962ه‌وه گه‌مارۆی به‌سه‌ر كوبادا سه‌پاندووه و ناوی خستووه‌ته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كه‌ن.
AM:09:32:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت