ئه‌پیكور: سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێكه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌كه‌یان پابه‌ندن به گریبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، پێشیوایه كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی، ده‌رفه‌تێكه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی نیسانی 2024، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ كۆشكی سپی، كه له 15ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی ده‌دات، ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستوویی بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌پیكور ده‌ڵێت: "كۆمپانیا ئه‌ندامه‌كانی پابه‌ندن به گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن، ببێته هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سودانی و بایدن، واده‌كات هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ستوبرد بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كه به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌ستبكرێته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی ته‌واو و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌رچه‌نده له ئۆكتۆبه‌ری 2023 توركیا به فه‌رمی رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق - توركیاوه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌نارده راگیراوه، كه به‌هۆیه‌وه رۆژانه بازاڕی وزه‌ی جیهان نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهان.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئاشكراشی كردووه كه "نه‌بوونی رێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، زیانی 14.5 ملیار دۆلاری به داهاتی عێراق گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری نه‌وتیش ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیش كه‌مبووه‌ته‌وه".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، كه كۆمپانیا ئه‌ندامه‌كانی ئه‌پیكور پابه‌ندن به گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاویان له رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شه ببێته هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق - توركیاوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
PM:11:22:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت