بایدن هۆشداری ده‌داته ئێران
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته ئێران كه هێرش نه‌كاته‌سه‌ر ئیسرائیل و پشتیوانی بۆ ته‌لئه‌بیب دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی نیسانی 2024، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری دایه ئێران له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
بایدن پێشبینی ده‌كات كه هێرشی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل له نزیكترین كاتدا ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی: "گه‌ر تاران له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق بڕیار بدات هێز به‌كاربهێنێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت".
وتیشی: "پشتیوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ین و هاوكار ده‌بین له به‌رگریكردن لێی، ئێران سه‌ركه‌وتوو نابێت".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ئێران كرد كه له بارودۆخی ئێستادا هێز به‌كار نه‌هێنێت.
كاتێكیش پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئێستا حه‌ز ده‌كات چ په‌یامێك بۆ ئێران بنێرێت، بایدن له وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌و كاره مه‌كه‌ن”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و میدیاكان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێر و رۆژی داهانوودا ئێران هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل و به‌هۆیه‌وه بارودۆخی ناوچه‌كه زیاتر ئاڵۆز بێت.
PM:10:43:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت