ئێران: میدیای "بێده‌نگ"... و خه‌ڵك "په‌تاته ده‌خۆن"
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران، ئه‌وانه‌یان به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كه‌ن و هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، گرنگییه‌كی سنورداریان به‌و كێشه گڕگرتووه دا كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ئارادایه، له روماڵه‌كانیان ئاماژه‌یان بۆ كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شه‌ڕه نزیكه نه‌كرد كه له‌وانه‌یه له ناوچه‌كه‌دا رووبدات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12 نیسانی 2024، مانشێتی سه‌ره‌كی ئاژانسه حكومییه‌كانی نزیك له سوپای پاسداران، وه‌ك ته‌سنیم، ئێرنا، میهر، گرنگیان به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ پاكستان و سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئیسلام ئاباد دا.
ئه‌و ئاژانسانه، وه‌ك كاری رۆتینی خۆیان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌مه‌ڕ هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی تاران له دیمه‌شق، رو‌ماڵی لێدوانه‌كانی حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد و به‌شێك له لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاوتاكانی له ئه‌وروپا و جیهانی عه‌ره‌بی-یان خسته‌ڕوو.
ئاژانسی "دانشجو"ی سه‌ر به "به‌سیجی خوێندكاران"، ئه‌و زانیاریانه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت كه میدیاكانی ئه‌مریكا و ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به كات و قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و جۆری چه‌كه به‌كارهاتووه‌كان، ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌و ئاژانسه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی تێلیگرام ده‌ڵێت: "ئایا ئه‌مریكییه‌كه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان وا ده‌ربخه‌ن كه ئاگاداری مه‌سه‌له‌كه‌ن و خۆیان بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه و سه‌رنجه‌كان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت".
له كاتێكی دره‌نگوه‌ختی ئێواره‌ی چوار شه‌ممه، ئاژانسی حكومه‌تی ئێران "ئێرنا" راپۆرتێكی به زمانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت داخستنی ته‌واوه‌تی ئاسمانی سه‌ر تاران، بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی سه‌ربازی بووه، كه‌چی دواتر ئاژانسه‌كه راپۆرته‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه و ره‌تیكرده‌وه شتێكی له‌و جۆره‌ی بڵاوكردبێته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاژانسی "بلۆمێرگ" ده‌یڵێت.
به پێی ئاژانسی "ئیسنا"ی حكومی، له‌و كات و ساته‌دا، عه‌مید محه‌مه‌د سادقیان، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باكووری هێزی به‌رگری ئاسمانی ئێران كه پارێزگاری له ئاسمانی تاران ده‌كات، رایگه‌یاند سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ئاماده‌ن بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی تاران، شرۆڤه‌كار ئه‌حمه‌د زه‌ید ئابادی، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "دوێنێ شه‌و، ئێران مۆڵ، زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، خه‌ڵكی بۆ بینینی نافوره‌كانی ئاو كۆببوونه‌وه، ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگ، ته‌نانه‌ت دواهه‌مین ترس و نیگه‌رانی-یشیان نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من به نیگه‌رانییه‌وه گوێ له هه‌واڵه‌كان ده‌گرم و ئه‌وانیش په‌تاته ده‌خۆن.. پێشنیاریان بۆ كردم له بری گوێگرتن له هه‌واڵ و نیگه‌رانی، په‌تاته بخۆم".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و میدیاكان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێر و رۆژی داهانوودا ئێران هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل و به‌هۆیه‌وه بارودۆخی ناوچه‌كه زیاتر ئاڵۆز بێت.
PM:10:22:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت