هۆشداری به دوكاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی و شه‌قامی سالم ده‌درێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی هۆشداری به دوكاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی و شه‌قامی سالم ده‌دات بڕی 500 هه‌زار دینار سزای به‌شێك له دوكانداران و خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌كانی شه‌قامی سالم-ی دا.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار هۆشداریمان بڵاوكردۆته‌وه و رێنماییمان داوه‌ته كاسبكار و دوكاندار و ده‌ستگێڕه‌كان كه پێویسته پابه‌ند بن به پاكڕاگرتنی شوێنكاره‌كانیان و پاكوخاوێنی شۆسته و شه‌قامه‌كان بپارێزن، به‌ڵام له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا (شه‌قامی سالم و ناوبازاڕ) به‌شێوازێك پیس كراوه كه له توانای ژینگه‌پارێزه‌كان ده‌رچووه".
شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت: "بۆیه جارێكی تر هۆشداری ده‌ده‌ین له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونیان به پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان ناچار ده‌بین به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگرینه به‌ر له تاوانه‌كردن و داخستنی دوكان و شوێنكاره‌كانیان و گلدانه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌كان و كه‌پرو مێزه‌كانتان".
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا شاره‌وانی سلێمانی به‌هۆی هه‌بوونی پیسی له‌به‌رده‌م دوكان و عه‌ره‌بانه‌كاندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕی 500 هه‌زار دینار سزای به‌شێك له دوكانداران و خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌كانی شه‌قامی سالمی دا .
PM:09:40:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت