له باشووری لوبنانه‌وه 50 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا
وێستگه‌نیوز-
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، له باشووری لوبنانه‌وه به 50 مووشه‌ك ئیسرائیل بۆردومان كرا.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باشووری لوبنانه‌وه 50 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانییه‌وه مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێكانی ئیسرائیل كران.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌چه‌ندین ناوچه‌ی ئیسرائیل لێدرا و سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن قه‌ڵغانی مووشه‌كییه‌وه ته‌قێنرانه‌وه.
لای خۆیه‌وه حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند كه به 50 موشه‌كی كاتیۆشا هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل.
حزبوڵای لوبنانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌م هێرشه وه‌ك كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی ته‌یبه و عیتا شه‌عب و ماڵه مه‌ده‌نییه‌كانی باشووری لوبنان.
PM:08:51:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت