ئه‌مڕۆ هه‌ینی، مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق كه ماوه‌یه‌كه به‌یاننامه دژی ئه‌مریكا و ئه‌نجامدانی هێرش بڵاوناكاته‌وه، له سه‌روبه‌ندی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل له‌پای بۆردومانكردنی كونسوڵخانه‌كه‌ی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا هه‌ره‌شه‌ی له ئیسرائیل و ئه‌مریكا كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، مقاومه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت: و ره‌وایی پێدان به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و گۆڕینی ناوه‌كان جارێك به هاوپه‌یمانی و جارێكی دیكه به شه‌راكه‌تی ئه‌منیی درێژخایه‌ن یان هه‌ر ناوێكی دیكه، قبوڵ كرا‌و نییه ماده‌م ئه‌و هێزه داگیركه‌رانه له‌سه‌ر سنگی برینداری عێراق ده‌مێننه‌وه.
مقاومه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا یاری به سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كات و ئاسمانی پێشێل ده‌كات و ده‌ستی به‌سه‌ر بریاره ئه‌منییه‌كانیدا گرتوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، به‌ڵكو ژماره‌ی هێزكانی زیاتر كردوه‌و ئه‌مه‌ش ته‌ئكیدی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نیازی كشانه‌وه‌یان له وڵات نییه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، تاوانی ئه‌مریكا به پشتیوانیكردن له ئیسرائیل رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌بێت و ده‌ڵێت: "به‌رپرسیارێتی ته‌واو له ئه‌ستۆی ئه‌مریكایه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیان یان هێزی ئیسرائیل هه‌ر گه‌مژه‌ییه‌ك له عێراق و وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن، ئه‌واته وه‌ڵامی مقاومه راسته‌وخۆ ده‌بێت له هه‌ر شوێنێك كه ده‌ستی مقاومه پێیان بگات.
PM:06:42:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه