وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: لەمەودوا کارتی نیشتمانی دەکرێت بە بنەما بۆ سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی پاسپۆرت و مانەوە و باری شارستانیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کارتی نیشتمانی ده‌بێته‌ بنەما بۆ سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان لە فەرمانگەکانی عێراقدا.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق، نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت و مانەوە و باری شارستانیی عێراق وتی: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پلاندانان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەماهەنگیی پێشوەختە هەیە و لەمەودوا کارتی نیشتمانی وەک بنەمای سەرجەم مامەڵەکان بەکاربهێنرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پشت به‌ستن به‌ كارتی نیشتمانی، خه‌فاجی وتی: زانیارییەکانی ناو كارتی نیشتمانی ورد و دروستن، جگەلەوەی خوێندنەوەی دەموچاو و چاپی چاو و پەنجەمۆری تێدایە و بەئاسانی هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەیەوە خۆیان بە فەرمانگەکان بناسێنن.


PM:06:25:12/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت