وەزارەتی کارەبای هەرێم: لە رۆژانی جەژندا 18 بۆ19 کاتژمێر کارەبا دراوە


وێستگە نیوز-

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم، لە رۆژانی جەژندا رۆژانە بە تێکڕا 18 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.

لە لاپەرەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، وەزارەتی کارەبای هەرێ بە پشتبەستن بە ژمارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای رایگەیاندوە: "لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا بە تێکڕا 18 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا دراوەتە هاوڵاتیان."

وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا بەمجۆرە دابەشکردنی کارەبای بەسەر ناوچەکانی هەرێم داناوە و دەڵێت: لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزان بە تێکڕا 18 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دراوە:

گەرمیان 22 کاتژمیر
هەولێر 18 کاتژمێر
سلێمانی 18 کاتژمێر
دهۆک 18 کاتژمێر


PM:05:57:12/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت