ئاژانسی بلومبێرگ: ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به ئاماده‌كردنی سیستمی به‌رگری
وێستگه نیوزـ
جۆن كیربی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه كه پشتیوانیكردنی واشنتن له ئیسرائیل، پشتیوانییه‌كی به‌هێزه‌و وه‌ك جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی: ئه‌و پشتیوانییه هه‌ره‌شه‌كانی ئێران له ئیسرائیل ده‌گرێته‌وه.
كیربی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتویه‌تی: چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و ناتوانم ئه‌و راپۆرتانه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ئێران هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئیسرائیل، وتیشی: هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ ئیسرائیله و ناتوانم زانیاریی هه‌واڵگری له‌سه‌ر قه‌باره و جۆره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا بكه‌م.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس-یش، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه هه‌ره‌شه‌كانی ئێران له ئیسرائیل "راست"ن و ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات زامنی ئه‌وه بكات ئیسرائیل بتوانێت به‌رگری له‌خۆی بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی بلومبێرگ له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان بڵاویكرده‌وه كه ئیسرائیل سه‌رقاڵی ئه‌ماده‌كارییه بۆ هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران و ته‌لئیبیب پێشبینی ده‌كات له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئێران به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان له رێگه‌ی بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
ئه‌و سه‌رچاوانه به ئاژانسه‌كه‌یان وتوه كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، ره‌نگه جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبگیرسێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریكا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی سیستمی به‌رگریی خۆیه‌تی و ده‌ستیشیكردوه به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه.
جه‌نرال چاڕلز براون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكاش به تۆڕی سی بی ئێس-ی راگه‌یاندوه: "ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌شداری له هه‌ر جه‌نگێك بكه‌ین كه رووبدات، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان له شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران لابده‌ین و هێزه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه بپارێزین، ده‌شڵێت: پلان داده‌نێین و به‌باشی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له ناوچه‌كه‌دا."
هه‌ر له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاژانسی گلۆبه‌ڵ نیوز باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر و كوه‌یت ئه‌مریكایان ئاگادار كردوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئه‌مریكا ناتوانێت بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌و دوو وڵاته بۆ هێرش و دژایه‌تیكردنی ئێران به‌كاربهێنێت.
PM:05:33:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت