ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ ئێران هێرشه‌كه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
دوو به‌رپرسی ئه‌مریكا پێشبنییان كردوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئێران هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وه‌ش له‌پای بۆردومانكردنی كونسوڵخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی تاران كه ته‌لئه‌بیبی كردبوو.
دوو به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه پێشبینییه‌كه‌یان به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن راگه‌یاندوه‌و وتویه‌تی: لەوانەیە وه‌ڵامه‌كه‌ی تاران بۆ ته‌لئه‌بیب ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت كه سەختە بۆ ئیسرائیلییەکان به‌رپه‌رچی هێرشێک بەو قەبارەیە بدەنەوە.
دەشڵێن: له‌وانه‌یه ئێران به ده‌یان مووشه‌ك و 100 فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشه‌كه‌ی بكات و له‌ناو خاكی ئیسرائیل‌دا چه‌ندین شوێنی سه‌ربازی باته ئامانج.
سی ئێن ئێن ناوی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وتویانه، له‌وانه‌یه ئێران هێرشێكی قه‌باره بچوك بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل بۆئه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه زیاتر هه‌ڵنه‌كێشت.
ئه‌م پێشبینییه دوای چه‌ندین هه‌ره‌شه‌ی دووباره‌ی ئێران له ئیسرائیل دێت كه له‌پای بۆردومانكردنی كونسوڵخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق به‌نیازه سزای ته‌لئه‌بیب بداته‌وه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ئاماده‌بونی یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی، كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه بكات و ئاماده‌كاری بۆ هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بكات.
PM:04:24:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت