داهاتی هه‌فته‌یه‌كی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

‌دیمه‌نێك له‌ شاری سلێمانی

وێستگه‌نیوزـ

داھاتی نانەوتی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو 97٪ کەمیکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە رۆژانی 6 تا 12ـی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنوورە لەو ماوەیەدا 849 ملیۆن و 422 ھەزار دینار بووە.

بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنوور 31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو 97٪ کەمیکردووە.


PM:12:09:12/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت