بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک جارێکی دیکە ئاوی زێی دوکان پیس بوو
وێستگه‌نیوزـ
درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی دوکان- کۆیە، سوتەمەنییەکی زۆری بارهەڵگرەکە لەرێگەی ئاوەڕۆوە تێکەڵی ئاوی زێی دوکان بوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، رووداوەکە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو روویداوە، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه گیانی له ده‌ستداوه، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوەی لەژێر بارهەڵگرەکەدا تەرمی شۆفێری بارهەڵگرەکە دەرهێندراوەتەوە.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌كرد، به‌هۆی رووداوه‌كه و رژانی سوتەمەنی ناو بارهەڵگرەکە، لەرێگەی ئاوەڕۆوە سوتەمەنییەکە چوەتە ناو ئاوی زێی دوکان و پیس بوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 30ی ئازاری 2024، بەهۆی رووداوێکی هاوتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگری سوتەمەنی، ئاوی زێی دوکان پیس بوو بۆ ماوەیەک بەردانەوەی ئاو بۆ سلێمانی راگیرا.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 30ی ئازاری 2024، بەهۆی رووداوێکی هاوتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگری سوتەمەنی، ئاوی زێی دوکان پیس بوو بۆ ماوەیەک بەردانەوەی ئاو بۆ سلێمانی راگیرا.
AM:10:53:12/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت