كه‌شناسی هه‌رێم: كه‌شوهه‌وا ئاسایی بوه‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 13ی نیسانی 2024، ئامان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی نیسان، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تــــا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد به‌تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبەینێ شەممە  13ی نیسانی 2024،ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تــــا سێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد به‌ تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 25 

سلێمانی: 23

دهۆک: 24

زاخۆ: 25

هەڵەبجە: 24

کەرکوک: 29

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 14

گەرمیان: 30


AM:10:24:12/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت