سودانی: له عێراقه‌وه هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه چه‌ك ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی نامێنێت و له عێراقه‌وه هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكیدا كه رۆژنامه‌ی "Foreign Affairs " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاندووه كه "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق خاڵێكی جه‌وهه‌ری له سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه پێكده‌هێنن".
سودانی نووسیویه‌تی: "گروپه چه‌كداره‌كان له هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه كه عێراق رووبه‌ڕووی بوه‌ته‌وه له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام ورده ورده و له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری، پێویستی به چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی نامێنێت، به هاوبه‌شی كار بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ده‌كه‌ین".
ده‌شڵێت: "عێراق ڕێگایه‌كی دوور و درێژی له‌به‌رده‌مدایه و پڕه له ئاسته‌نگ، حكومه‌ته‌كه‌شم ئاگاداری هه‌ڵوێستی هه‌ستیاری و ئه‌و هاوسه‌نگییه ناسكه‌یه كه ده‌بێت له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌و گروپانه‌دا بیپارێزێت كه هه‌ندێكجار ده‌چنه ململانێی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا".
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئێمه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق یان له وڵاتانی دراوسێ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌مانكاتدا پێویستمان به كات هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان".
ده‌شڵێت: "بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتیش ده‌بێت بابه‌تی تایبه‌ت بێت بۆ ده‌وڵه‌ت و هیچ لایه‌نێكی دیكه ناتوانێت داوای ئه‌م مافه بكات".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سودانی روونیكردووه‌ته‌وه كه "به هاوكاری دۆسته‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، عێراق توانی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی له مێژوی هاوچه‌رخدا تێكبشكێنێت، ئێستاش ته‌نها گروپه بچوكه‌كانی داعش ماون؛ هێزه ئه‌منییه‌كانمان له ڕێگه‌ی بیابانه‌كانه‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كان، به‌ڵام چیتر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت دروست ناكه‌ن".
سودانی راشیگه‌یاندووه كه "كاتێك له 15ی نیسانی 2024 سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆ بایدن كۆده‌بمه‌وه، ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بخه‌ینه سه‌ر پێگه‌یه‌كی نوێ و به‌رده‌وامتر و له گفتوگۆكانمان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه".
PM:10:11:11/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت