راگه‌یه‌ندراوێك له‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای‌ سبه‌ینێ‌


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ سبەی‌ ئاسمانی‌ هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی‌ دابارین نییە.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سبەی‌ ئاسمانی‌ هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی‌ گەرما 2 پلە بەرزدەبێتەوە و پێشبینی‌ دابارین نیە تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێت".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئێستا لە وەرزی بەهارداین ئەگەری‌ دروستبوونی‌ گەواڵە هەوری‌ ناوخۆیی و تاوە باران هەیە لە ناوچەی‌ جیا جیا".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمه‌:

پیرمام 27.0 ملم

سلێمانی‌ 0.8 ملم

چەمچەماڵ 9.4 ملم

دهۆک 0.5 ملم

هەڵەبجە 0.8 ملم

ئاکرێ 1.8 ملم

ئامێدی‌ 0.2 ملم

بامەرنێ 0.2 ملم

بارزان 0.2 ملم

بازیان 5.2 ملم

دەربەندیخان 4.6 ملم

حاجی‌ ئۆمەران 1.2 ملم

هەڵەبجە 0.8 ملم

مانگیش 1.2 ملم

مەیدان 24.4 ملم

شەقڵاوە 1.3 ملم
ماوەت 2.2 ملم

قەڵادزێ 0.2 ملم

مێرگەسور 2.4 ملم

کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ

دووز 1.8 ملم


PM:09:38:11/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 4152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت