سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ركه‌س زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، زیانی پێده‌گه‌یه‌نن و خۆیان بۆ هه‌موو سیناریۆكان ئاماده ده‌كه‌ن.
له گه‌رمه‌ی ئاماده‌یی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئێرانییه‌كان له دوای ئه‌و هێرشه‌ی كه كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرده ئامانج، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بێده‌نگی شكاند و وتی: "خۆمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئاماده ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسمانی و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی فه‌وجی 133، ناتانیاهۆ دانی به‌وه‌دانا كه ئیسرائیل به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ ئێمه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕێكداین له غه‌ززه كه تا ئێستاش به توندی به‌رده‌وامه. له هه‌مان كاتدا حكومه‌ت به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیله‌كان"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی قاهیره به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێك له كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌لئه‌بیب له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و دانوستانه‌كاندا، ئاماده‌كاری بۆ سیناریۆی ئاڵنگاریی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامن، له‌دوای به‌ئامانجگرتنی كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و كوشتنی ئه‌فسه‌ر و جه‌نه‌راڵه‌كان.
وتیشی: "ئێمه بنه‌مایه‌كی ساده‌مان داناوه: هه‌ركه‌سێك زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت، زیانی پێده‌گه‌یه‌نین... و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل له به‌رگری و هێرشبردندا".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ته‌لئه‌بیب چاوه‌ڕوانی هێرشی گروپ و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئێران بوو له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی تاران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا.
هه‌روه‌ها له كاتێكدایه كه وڵاتانی رۆژئاوا و هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌واڵگرییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به تایبه‌ت دوای كۆتاییهاتنی جه‌ژن، ئێران تۆڵه بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چاودێران پێیانوایه كه تاران راسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی مووشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژه‌وه هێرش بكاته سه‌ر شوێنه سه‌ربازی یان حكومییه‌كان له ناوخۆی ئیسرائیل، نه‌ك له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیه‌وه.
گورزێكی به ئازار
جێگای سه‌رنجه كه گرژیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی بێوێنه له‌و كاته‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له 1ی نیساندا كوژرانی جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی له سوریا و لوبنان و محه‌مه‌د هادی ره‌حیمی جێگری راگه‌یاند. جگه له پێنج ئه‌فسه‌ر كه یاوه‌رییان بوون له هێرشی سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌دا.
ئه‌م هێرشه گورزێكی به ئازار بوو، ڕه‌نگه به ئازارترینیش بێت، بۆ تاران له دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له مانگی یه‌كی ساڵی 2020دا.
ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌موو به‌رپرسانی ئێرانی له لوتكه‌ی پله‌به‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا جه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل حه‌تمیه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به ئازار ده‌بێت.
PM:09:02:11/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت