موقته‌دا سه‌در ناوی ره‌وته‌كه‌ی گۆڕی
موقته‌دا سه‌در
وێستگه‌نیوز-
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ناوی ره‌وته‌كه‌ی (ره‌وتی سه‌در)ی گۆڕی و كردی به (ره‌وتی نیشتیمانیی شیعی).
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ئیمزای موقته‌دا سه‌دری له‌سه‌ره، ناوبراو ناوی ره‌وته‌كه‌ی گۆڕیوه و كردوویه‌تی به "ره‌وتی نیشتیمانیی شیعه".
ناو گۆڕینی ره‌وتی سه‌در له كاتێكدایه له حوزه‌یرانی 2022ه‌وه موقته‌دا سه‌در بڕیاری كشانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق دا.
دواتریش به‌شداریی له ھیچ ھه‌ڵبژاردنێكدا نه‌كرد و له 29ی ئابی 2022ش موقته‌دا سه‌در بڕیاریدا واز له كاری سیاسی بھێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در له‌كاتێكدایه، هه‌رچه‌نده له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه.
PM:08:02:11/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت