كوڕه‌كانی ئیسماعیل هه‌نیه به بڕیاری ناتانیاهۆ كوژران؟ میدیاكانی ئیسرائیل وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له غه‌ززه سێ كوڕی ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان كوشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاوێژ به فه‌رمانده باڵاكان یان سه‌ركرده سیاسییه‌كان له‌نێویاندا بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ش بكه‌ن.
ئاژانسی ھه‌واڵی واڵا له زاری به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیله‌وه ڕایگه‌یاند كه نه ناتانیاهۆ و نه یۆواڤ گالانت، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل كه‌سیان پێشوه‌خت له‌و هێرشه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه كه به هاوئاهه‌نگی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای ھه‌واڵگری شین بێته‌وه رێكخراوه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌میر و محه‌مه‌د و حازم هه‌نیه وه‌ك چه‌كدار كراونه‌ته ئامانج نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕی سه‌ركرده‌ی سیاسی حه‌ماس بوون.
سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه نه‌داوه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن چوار له نه‌وه‌كانی هه‌نیه‌ش به هه‌مان شێوه كوژراون.
هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نه ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیران و نه سوپای ئیسرائیل هیچیان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی واڵا نه‌وتووه.
كوشتنی كه‌سوكاری هه‌نیه ئه‌گه‌ری ئاڵۆزی بۆ دانوستانه‌كان زیاد كردووه كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی راگرتنی شه‌ڕه‌كانی غه‌ززه‌یه له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 133بارمته ئیسرائیلییه‌ی كه هێشتا پێده‌چێت له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كه‌دا ڕاگیرابێتن.
ئیسماعیل هه‌نیه وتی: "حه‌ماس داواكارییه‌كی روون و دیاریكراوی" هه‌یه بۆ رازیبوون به هه‌ر جۆره وه‌ستانێكی شه‌ڕه‌كه".
هه‌نیه رۆژی چوارشه‌ممه وتیشی: "دوژمن خه‌یاڵی خاوه ئه‌گه‌ر پێی وابێت به ئامانجگرتنی ڕۆڵه‌كانم، له لوتكه‌ی دانوستانه‌كان و پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه وه‌ڵامی خۆی بنێرێت، فشار ده‌خاته سه‌ر حه‌ماس هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت".
داواكاری بۆ ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له زیادبووندایه له كاتێكدا شه‌ڕه‌كه پێی ناوه‌ته حه‌وته‌مین مانگییه‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كی كه‌می پێشكه‌وتن له دانوستانه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت.
حه‌ماس داوای كۆتاییهێنان به هێرشی ئیسرائیل و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل و مۆڵه‌تدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه ئاواره‌بووه‌كانی غه‌ززه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌كات.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان مسۆگه‌ر بكات به‌ڵام ده‌ڵێت تا حه‌ماس وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی له‌ناونه‌چێت كۆتایی به شه‌ڕه‌كه ناهێنێت، هه‌روه‌ها هێشتا پلانی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له باشوور، كه زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتی مه‌ده‌نی روویان تێكردووه.
PM:07:29:11/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت