سودانی و لویس ساکۆ جەختیان لەسەر پێکەوەژیانى پێکهاتەکان کردەوە
دیمهنێك له كۆبوونهوهكه
وێستگهنیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی پێشوازیی لە لویس ساکۆ راگەیاند، رۆڵ و بوونى ئەو کەسێتییە کریستانە گرنگە، جەختى لەسەر پێکەوەژیانى پێکهاتەکان کردەوە.
رۆژی 11ى نیسانى 2024، محەممەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشوازى لە کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق کرد.
بەگوێرەى راگەیهندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا سودانى پێشوازى لە گەڕانەوەى لویس ساکۆ کردووە بۆ بەغدا و باسی لە گرنگى رۆڵ و بوونى کردووە.
سودانى جەختی لە بنەماى پێکەوەژیان و برایەتى کردووەتەوە لە نێوان پێکهاتەکانى گەلى عێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجى هاووڵاتیبوون.
شەوی چوارشەممە 10ی نیسانی 2024، کاردیناڵ لویس ساکۆ، گەڕایەوە بەغدا، لەلایەن بەشێکی زۆر لە پیاوانی ئایینی و پەتریاریکیی کلدانەوە پێشوازی لێکرا، ئەوەش لەدواى ئەوەى نۆ مانگ لەمەوبەر بەغدای جێهێشت و لە هەولێر نیشتەجێ بوو.
PM:06:30:11/04/2024
ئهم بابهته 712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت