كهشناسی: ئهگهری بارانی بهلێزمه و ههوره تریشقه ههیه
وێستگه نیوزـ
بهشی كهشناسیی سهربه وهزارهتی گواستنهوهو گهیاندنی ههرێمی كوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوكردهوه كه بهمجۆرهی خوارهوهیه:
ئەمڕۆ پێنج شەممە 11- 04- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی دوانیوەرۆ لە زۆربەی ناوچەکان لە هەندێک کاتدا ئەگەری بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 12- 04- 2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەودای بینین / 8 - 10 کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 24
سلێمانی : 22
دهۆک : 22
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 21
کەرکوک : 27
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 29
AM:11:04:11/04/2024
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت