فهرهنسا كوردێكی داواكراوی توركیای رادهستی ئهنقهره كردهوه
وێستگه نیوزـ
فەرەنسا کوردێکی بە ناوی محەمەد کۆپاڵ رادەستی تورکیا کردەوە، ئەنقەرە دەڵێت، ئەو کەسە ئەندامی پەکەکە بووە، بەڵام رێکخراوەکانی نزیکی پارتەکە ئەو بانگەشەیە رەتدەکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی تورکیا رایگەیاند، له رۆژی سێشەممە 9ی نیسانی 2024، "ئەندامێکی پەکەکە"ی بەناوی محەمەد کۆپاڵ رادەستی ئەوان کردووە.
بەڵام ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و رایگەیاند محەمەد کۆپاڵ ئەندامی پەکەکە نییە و تەنیا چالاکوانێکی کوردە.
AM:10:44:11/04/2024
ئهم بابهته 1476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت