بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقم بوو شەش کۆچبەر خنکان


وێستگه‌نیوزـ

بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی خیۆسی یۆنان نوقم بوو تیایدا شەش کۆچبەر خنکان کە سیانیان خوشکن.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، تەرمی سێ کچی منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 10 ساڵدایە، لە کەنار دەریای باکووری رۆژئاوای دوورگەی خیۆسی یۆنان دوای نوقمبوونی بەلەمەکەیان دۆزراونەتەوە.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە چەند كاتژمێری رابردوودا تونیویانە لەکۆی 27 کۆچبەر، 19 یان لە خنکان رزگار بکەن کە بەھۆی تێکشکانی بەلەمەکەیانەوە لە دەریای ئیجە داوای بەدەمەوەچوونیان کردبوو.

بەوتەی پاسەوانی کەناراوەکان، ئەو کۆچبەرانەی رزگارکراون، ھەشتیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵین و زۆربەیان ئەفغانین و لە کەناراوەکانی تورکیاوە بەڕێکەوتوون.


PM:09:16:10/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت