مەسرور بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێ گەیشت


وێستگه‌نیوزـ

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێ گەیشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسانی 2024، نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەیەکدا بە ناوی خەڵک و حکومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە، "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".

سەرۆکوەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.


PM:08:56:10/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت