له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا دۆلار چۆن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا؟


وێستگه‌نیوزـ

لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سەرجەم بازاڕەکانی هەرێم پشووە، بەڵام لە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەکان به‌های دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و لە 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەیی پێوەدەکرێت.

لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سەرجەم بازاڕەکانی هەرێم پشووە، بەڵام لە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەکان نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و لە ئێستاشدا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەیی پێوەدەکرێت.

هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی فرۆشی دۆلار لە سەرەتای مانگی نیساندا زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە، لەو رێژەیەش 96.7٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. دەشڵێت، "فرۆشی دۆلار هاوکاری بازرگانان و رێکخستنی هەڵاوسانی ناوخۆیی دەکات".

لەلایەکی تریشەوە، بانکی ناوەندیی رایگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی بانکەکە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر هەڵگرتنی سزای سەر بانکە سزادراوەکانی عێراق، گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەتوانن لەمەودوا مامەڵەیی حەواڵەی دەرەکی ئەنجام بدەن. دەشڵێت، "ئەنجوومەنی چاودێریی دارایی بانکە سزادراوەکان دروست دەکەین کە 32 بانکەکەی تیادا دەبێت و رۆژانە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە چاودێریان دەکرێت".


PM:07:45:10/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 11668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت