ئۆتۆمبێلێک لە شاخی ئەزمڕ له سلێمانی کەوتە خوارەوە
وێستگه نیوزـ
بەھۆی نەشارەزایی لەکاتی پێچکردنەوەدا ئۆتۆمبیلێك له شاخی ئه‌زمڕ له سلێمانی كه‌وته‌خواره‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بووه.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شۆفێرێکی له نه‌ته‌وه‌ی عەرەب كه سێ سەرنشینی لەگەڵدا بووە، بەھۆی نەشارەزایی لەکاتی پێچکردنەوەدا کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و لە شاخی ئەزمڕەوە کەوتەخوارەوە.
هاتوچۆی سلێمانی وتویه‌تی: رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە تەنھا زیانی ماددی ھەیە و تیمەکانی فریاکەوتنیش بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و هاوڵاتیانه، چونه‌ته شوێنی رووداوەکە.
PM:06:39:10/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت