سێ كوری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌یه‌كجار كوژران
حازم و ئه‌میر و محه‌مه‌د، سێ كوره كوژراوه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له حازم و ئه‌میر و محه‌مه‌د، كوره‌كانی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین، له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كوژران.
به‌پێی میدیاكان، ئیسماعیل هه‌نیه له‌كاتی سه‌ردانێكی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره فه‌له‌ستینییه‌كان له قه‌ته‌ر هه‌واڵی كوژرانی كوڕه‌كانی پێگه‌یشتوه، له‌گه‌ڵ كوژرانی كوره‌كانیشیدا، ژماره‌یه‌ك له نه‌وه‌كانی له بۆردومانه‌كه‌دا كوژراون.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه كوره‌كانی هه‌نیه له‌ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای غه‌ززه له بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون و له‌كاتی پێدانی هه‌واڵه‌كه‌ش به ئیسماعیل هه‌نیه‌ی باوكیان، هه‌نیه وتی: سوپاسی خوا ئه‌كه‌م بۆ شه‌هیدبوونی منداڵه‌كانم".
وتیشی: "به‌م خه‌م و خوێنه‌وه هیوا بۆ داهاتوو بۆ ئازادیی گه‌له‌كه‌مان و بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین، كوڕه‌كانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا مانه‌وه و غه‌ززه‌یان جێنه‌هێشت، نزیكه‌ی 60 شه‌هیدمان له بنه‌ماڵه‌كه‌مان داوه‌و رۆڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ هیچ رۆڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی كه شه‌هیدبوون، جیاوازییان نییه و خوێنیان له خوێنی ئه‌وان كه‌متر نییه."
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس ده‌شڵێت: "داگیركه‌ر پێی وایه به كوشتنی كوڕه‌كانم وره‌ی گه‌له‌كه‌مان تێكده‌شكێت، به داگیركه‌ر ده‌ڵێین، ئه‌م خوێنه جگه‌له خۆراگری و ده‌ستگرتن به مه‌بده‌ئه‌كانمانه‌وه، هیچمان لێ كه‌م ناكاته‌وه‌و دوودڵ نابین و چۆك داناده‌ین و له رێگه‌ی خۆمان بۆ رزگاركردنی قودس و ئه‌قسا لا ناده‌ین".
PM:06:05:10/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت