وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌ره‌شه‌ ده‌كات: بەمنزیکانە کۆتایی بە "تیرۆر" لە عێراق و سوریا دەهێنین

‌ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

وێستگە نیوز-

وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی یەکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی کردو وتی: بەمنزیکانە کۆتایی بە "تیرۆر" لە عێراق و سوریا دەهێنین.

ئەمرۆ چوارشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی فەرماندەیی لیوای 20ی زرێپۆشی لە ناوچەی شانلی ئورفە لە باشوری تورکیا کردو وتەیەکی بۆ سەربازەکانی ئەو لیوایە دا.

گولەر وتی: "وڵاتەکەمان لە بەڵای تیرۆر رزگار دەکەین، لە هەلومەرجێکی ئەرێنیشدا کار بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار دەکەین تا وڵاتەکەمان پێشبکەوێت".

سوپای تورکیا بە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکیشە لە رۆژئاواتی کوردستان ئەنجام دەدات.

میدیاکانی عێراق، کە ئەم هەواڵەی وەزیری بەرگریی تورکیایان بڵاوکردوەتەوە، دەڵێن ماوەی 25 ساڵە تورکیا دەیان بنکەی سەربازیی لە خاکی عێراق بە بیانوی دژایەتیکردنی پەکەکە داناوەو میدیاکان دەڵێن پەکەکەش بنکەیان لە خاکی عێراقدا هەیە.

لە نوێترین هەرەشەشدا بۆ لەشکرکێشیی سوپاکەی بۆسەر خاکی هەرێم و سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا جەختی کردووە کە نەنیازن کۆتایی بە "تیرۆر" لە عێراق و سوریا بهێنن و وتی: "بە ورەوە درێژە بە شەڕەکەمان دژی تیرۆر و ئەو هێزانەش دەدەین ە لە پشتیانن، وەک چۆن سەرچاوەکانی تیرۆرمان لە ناو خاکی خۆمان وشککرد، ئاواش لە عێراق و سوریا وشکی دەکەین".


PM:05:41:10/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت