میدیاكانی توركیا: دوای جه‌ژن ئه‌ردۆغان چه‌ند وه‌زیرێك لاده‌بات
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، له‌پای ئه‌و شكسته‌ی به‌سه‌ر پارته‌كه‌یدا له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌سه‌ریدا هات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا به‌نیازه گۆڕانكاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بكات.
کەناڵی Sözcü TV ی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان ئەو گۆرانکارییەی خستوەتە دوای پشووەکانی جەژنی رەمەزان، پێشتریش رۆژنامەی حورییەت هەمان زانیاریی بڵاوکردبوەوە بەوەی سەرۆکی تورکیا لە شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، نیگەرانەو دەیەوێت چەند وەزیرێک و چەند سەرکردەیەکی پارتەکەی بگۆڕێت.
فاتح بۆرتکال، رۆژنامەنوسی ناسراوی تورکیا کە سەربە ئۆپۆزسیۆنە، روونتر لەسەر ئەو گۆراکارییانە زانیاریی داوەو دەڵێت: "لای خۆتان ئەمە بنوسن، ئەردۆغان حەقان خان ئۆزکان، سەرۆکی ناوچەی ئەنقەرە و عوسمان نوری کاباک، سەرۆکی ناوچەی ئیستەنبوڵ دەردەکات و دوای پشووەکانی جەژن لە پۆستەکانیان دوریان دەخاتەوە.
پێشتریش ئەردۆغان لە کۆبونەوەی سەرکردایەتیی پارتەکەیدا نیگەرانیی دەربڕیبوو، ناوبراو وتبوی، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە، ناتوانراوە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.
PM:03:34:10/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت