سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، 60 هه‌زار موسڵمان نوێژی جه‌ژنیان له ئه‌قسا ئه‌نجام دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگ و ڕێگرییانه‌ی ئیسرائیل دروستی كردوون، 60 هه‌زار موسڵمان نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام دا.
به‌پێی راگه‌یاندراوی فه‌رمانگه‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیاتر له 60 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی به‌شداریان له نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد.
دوای نوێژی به‌یانی، هه‌زاران موسڵمان له كه‌شێكی باراناویدا روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد.
پۆلیسی ئیسرائیل له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه ده‌وری شاری دێرینیان گرت كه مزگه‌وتی ئه‌قسای لێیه.
پۆلیسی ئیسرائیل له ده‌روازه‌كانی بابول ئه‌سوات (ده‌روازی شێر) و ده‌روازه‌كانی دیكه ڕێگه‌ی به ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی نه‌دا بچنه مزگه‌وتی ئه‌قساوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی پشكنینی ناسنامه، به‌ڵام له خاڵه‌كانی پشكنین گێڕایاننه‌وه. ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری دێرین نوێژی جه‌ژنیان ئه‌نجام دا.
له دوای نوێژی به‌یانییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منیی له شه‌قامه‌كانی قودسی ڕۆژهه‌ڵات جێگیر كران و، شه‌قامێكی زۆری ده‌وری ناوچه‌ی شاری دێرینیش به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران.
ئیسرائیل ته‌نیا ڕێگه‌ی به ژماره‌یه‌كی كه‌م موسڵمان دا له كه‌رتی ڕۆژئاواوه بچنه مزگه‌وتی ئه‌قسا و نوێژی جه‌ژن ئه‌نجام بده‌ن.
ئیسرائیل ڕێگه به‌و پیاوه سه‌رو 55 ساڵ و ژنه سه‌رو 50 ساڵانه ده‌دات كه له كه‌رتی ڕۆژئاوا ده‌ژین، رۆژانی هه‌ینی و بۆ نوێژی جه‌ژن بچنه قودسه‌وه.
له ڕۆژانی ئاسایی‌دا، ئیسرائیل جگه له‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه رێگه به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نادات بچنه مزگه‌وتی ئه‌قساوه.
قودسی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌رتی ڕۆژئاوا له ساڵی 1967ه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلدایه.
PM:12:37:10/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت