سوپای عه‌دل هێرشێكی نوێی كرد و شه‌ش پۆلیسی ئێرانیی كوشت
وێستگه نیوزـ AFP
له پارێزگای سیستان و بلوجستان كه ماوه‌یه‌كی زۆره بارگرژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشێكی نوێ كرایه‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌هۆیه‌وه شه‌ش پۆلیس كوژران.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، هێرشه‌كه له نزیك ناوچه‌ی سه‌راوان له پارێزگای سیستان و بلوجستان-ی سه‌ر سنوری پاكستان، كراوه‌ته‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی پۆلیس به‌هۆیه‌وه شه‌ش پۆلیس كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت كه سوپای عه‌دل، كه گروپێكی جیهادیی سوننه‌یه و له پاكستان خۆیان مه‌ڵاس داوه، به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كه و كوشتنی پۆلیسه ئێرانییه‌كان راگه‌یاندوه.
له 4ی ئه‌م مانگه‌ش هه‌مان گروپ دوو هێرشیان ئه‌نجامدا، یه‌كێكیان بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی راسك و ئه‌وی دیكه بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له سیستان و بلوجستان و به‌هۆیه‌وه 16 له پۆلیسه‌كان و 18ش له هێرشبه‌ره‌كان كوژران.
PM:05:54:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت