ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیی به د.له‌تیف ره‌شیده‌وه كرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كۆماری عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له سه‌رۆكی توركیاوه پێگه‌یشت و پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق رایگه‌یاند: د.له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌كی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیاوه پێگه‌یشتوه‌و به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆك پیرۆزباییان له یه‌كتركردوه.
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ده‌ڵێت: د.له‌تیف ره‌شید و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدایان تاوتوێ كردوه‌و به گرنگیان زانیوه هه‌ماهه‌نگی زیاتر له پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هه‌بێت.
PM:05:43:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت